مۆدێلی ئابوری هەرێمی کوردستان؛ تێکەڵەیەک لەئابوری کرێخۆرو نیولیبڕالیزم
02/06/2021
نوسین و ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم
ئەندامی ژوری توێژینەوەکان/گۆشەی ئابوری
پێشەکی
ئابوری موڵکانە واتە ئابوری کرێخۆر. ئەم چەمکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی نیوەی دووهمی سەدەی ڕابردوو کە وڵاتانی هەناردەکاری نەوت تەنها سەرچاوەی داهاتەکەیان لەسەر ئەو نەوت و غازە بوە کەدەیان فرۆشت و لەڕێگای کۆمپانیایەکی بیانیەوە نەوتەکەیان دەردەهێنا، زۆربەی وڵاتانی ئۆپێک ئابورییەکەیان بوبوە ئابوری کرێخۆر (موڵکانە)، بەڵام بەم دوایانە خەریکی هەمە چەشنکردنی ئابوریەکەیانن، لەو کاتەوە هەتا ئێستا نەوت بووە بە کەرەسەیەکی گرنگ بۆ گەشەکردنی ئابوری جیهان و کاریگەرییەکی گەورەی هەبووه لەسەر پێشخستنی مرۆڤایەتی، بەڕادهیهک که سێکتەرەکانی تری ئابوری ئەو گرنگییەیان نەبوو.
دوای ئەوە گۆڕانکارییە گەورەکان لە شۆرشی تەکنەلۆجیا و دارایی دەستیپێکرد و بەتێپەربونی کات و بەهۆی دۆزینەوەی سەرچاوە پاکهکانی نوێی وزهوه، نەوت ئەو بایەخەی لەدەستدەدات بەڵام لە دەیەیەکی نزیکدا.
بۆ یەکەمجار چەمکی ئابوری موڵکانە لەلایەن زانایەکی سیاسی و ئابوری ئێرانەوە داهێنرا، لەوکاتەدا ئێران یەکێک بوو لە وڵاتە گەورە بەرهەمێنەرهکانی نەوت و له ههمان ئاستی سعودییهدا بوو.
بەگشتی ئابوری کرێخۆر ئابورییەکی سەرکەوتوو نیە، لەبەر ئەوەی نەوت بزوێنەری ئابوری جیهانە بۆیه هەموو دەوڵەتەکان دەستی تێدەخەن و نایەنەوێت نرخەکەی زۆر بەرز ببێتەوە، چونکە کاریگەری تەواو دەکاتە سەر ئابوری وڵاتانی هاوردەکەرانی نەوت و دەیانەوێت نرخەکەی لە ئاستێکی دیاریکراودا بێت، ئهمهش به مهبهستی بهردهوامی گهشهی ئابورییهکهیانه. ئهم دۆخهش زۆرجار زیانی گەورەی بەوڵاتانی موڵکانە گەیاندووە و نەیانتوانیوە به نهوت بودجەی خۆیان پڕبکەنەوە. کورتهێنانی بودجەیان هەبوە، ههموو ئهوانه وا دهکات وڵاتانی ئابوری موڵکانه بههۆی ناجێگیری داهاتهکهیانهوە تووشی قهیرانی ئابوری و دارایی ببن.
عێراق و هەرێمی کوردستان نموونەیەکی ئابوری کرێخۆرن، بەردەوامیش کێشەیان هەیە لەگەڵ کەمی داهاتدا وڵات و قەیرانی ئابوری و دارایی هەبوە. مەبەست لەم توێژینەوە ئەوەیە کە حکومەت دەبێت سیستەمی ئابوریەکەی بگۆڕێت و ئابوریەکەی هەمەچەشن بکات تا داهاتەکانی جێگیر بکات و بتوانێت خەرجیەکانی حکومەت بەرێوە ببات. هەروەها سەرچاوەی تر بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی دراوی قورسی دەستبکەوێت نەک تەنها لەڕێگای داهاتی نەوت و غازەوە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزارەوە، دەتوانن ببن بەسەرچاوەی داهاتی گەورەی دیکە. بۆ ئەوەی حکومەت لە ڕێگای ئەو داهاتە جێگیرانەوە بتوانێت پلانە ستراتیجیە کورتخایەن و مام ناوەندو درێژخایەن دابڕێژێت سەرکەوتوانە ئەنجامی بدەن.
ووڵات بەرەو گەشەکردنی بەردەوام و سەرکەتوانە بڕوات. ئەو هەڵانەی کە چەند ساڵێکە خەڵکی کوردستان باجەکەی دەدات ئیتر پێویستە بوەستێنرێت.
مۆدێلی ئابوری هەرێمی کوردستان چییە؟
ئێستا دەوڵەتی عێراق بەدەوڵەتێکی کرێخۆر ناودەبرێت، بەهۆی پشتبەستنی ئابورییەکەی بەداهاتی نەوت و گاز، هەرێمی کوردستانیش، خاوەنی نەوت و غازێکی زۆرە، هاوشێوەی عێراق؛ پشت بەداهاتی نەوت و غاز دەبەستێت.
سامانی سروشتی کوردستان دراوە بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییهکان، ئەوان کاری تێدا دەکەن و سامانەکەی بەرهەمدەهێنن، لەبەرامبەردا هەرێم پارەیەکی کاشی دەستدەکەوێت، بەم پێوەرەش هەرێمی کوردستان دەچێتە چوارچێوەی وڵاتێکی کرێخۆرەوە. واتە هەرێمی کوردستان، بەبەردەوام بەبێ ماندوبون و کارکردنێکی زۆر، مانگانە قازانجێکی زۆری بۆ دێتەوە. ئەمەش دەریدەخات کەمۆدێلی ئابوری هەرێمی کوردستان، مۆدێلی ئابوری کرێخۆرە. بەوجۆرە کە لەکۆتایی مانگدا داهاتی ئەو نەوت و گازە دێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و دەکەوێتە دەست گروپێک لەناو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا خاوهن دەسەڵاتن و سودمەندی یەکەم دەبن لەدەستگرتن بەسەر ئەم کرێیەدا.
لەئێستادا دیارترین وڵاتە ئابورییە کرێخۆرەکانی جیهان بریتین لەم وڵاتانە:(سعودییە، نایجیریا، کوەیت، قەتەر، عێراق، بەحرەین، فەنزوێلا، لیبیا و ئیمارات ...). ئەمانە سەرجەمیان ئەندامی ڕێکخراوی OPEC ئۆپێکن و بەرهەمهێنەری نەوتن، هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لەعێراق، کەرۆژانە نەوت بەرهەمدەهێنێت و قازانجەکەی وەردەگرێت، دەکەوێتە چوارچێوەی مۆدێلی ئابوری دەوڵەتی کرێخۆرەوە.
بفەرمون تەواوی توێژینەوەکە بە فایلی پی دی ئێف.
کلیک لێرە بکە