وێنە؛ پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت

03/06/2021

بەڕێوەچونى خولی چوارەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوامە و هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەکەش بەگرنگیەوە باس لە پرۆسەکە دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (3/6/2021) پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری شارباژێڕ بەردەوامە، کە تێیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.

هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆڕان بە گرنگیەوە باس لە پرۆسەى هەڵبژاردنەکە دەکەن و رایدەگەیەنن، بزوتنەوەى گۆڕان وەک هێزێکى سیاسى هەمیشە لە نوێبونەوەدایە و ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیش سەلێمێنەرى ئەو راستیەیە کە گۆڕان بڕواى تەواوى بە هەڵبژاردن و بەشدارى پێکردنى راى سەرجەم چین و توێژەکانە لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان بۆ بریار و هەنگاوەکانى.

پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان، لەلایەن لیژنەیەکى سەرپەرشتیاری بێلایەنەوە سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکرێت.

فۆتۆ/ بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر