بەوێنە.. پرۆسەى هەڵبژاردنى ناوخۆیى بزوتنەوەى گۆڕان لە کەلار

04/06/2021

خولی چوارەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان بەردەوامە و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکەش بە گرنگیەوە باس لە پرۆسەکە دەکەن.

ئەمڕۆ هەینى (4/6/2021) پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەلار بەڕێوەچوو کە تێیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.

هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە گرنگیەوە باس لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە دەکەن و رایدەگەیەنن، بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی هەمیشە لە نوێبونەوەدایە و ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیش سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە گۆڕان بڕوای تەواوی بە هەڵبژاردن و بەشداری پێکردنی رای سەرجەم چین و توێژەکانە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیار و هەنگاوەکانی.

پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەکاتێکدایە کە لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەنەوە سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکرێت.

فۆتۆ/ شەرمین عەلى


هەواڵی زیاتر