وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرى بانکى بازرگانى عێراق کۆدەبێتەوە
15/06/2021
بۆ جێبەجێکردنی بڕگەیەکی دیکەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی (2021)، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 15/6/2021 ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری بە ئامادەبونی هەریەک لە ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عه‌بدولحەكیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لەگەڵ سالم جەواد عەبدولهادی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (تی، بی، ئای) كۆبوەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، كۆبونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌یەکی مادەی (11)ی یاسای بودجەی ساڵی (2021)ی عێراقە به ئاراسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و پاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی بانکی بازرگانی عێراق (تی، بی، ئای) لە‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوەی یاساکەدا.
لە کۆبونەوەکەدا وه‌زیری دارایی و ئابوری ئاماده‌یی ته‌واوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پابه‌ندبون بەجێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراق پیشاندا، بۆئەوەی بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێكکه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌سودی گه‌لی عێراق كۆتایی بێت.