ژوری‌ توێژینه‌وه‌ سیاسییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه‌

17/06/2021


له‌ درێژه‌ی‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ ژوری‌ توێژینه‌وه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ له‌باره‌ی‌ هه‌لبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئێران بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ نانیشانی‌ "هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌ ئێران.... 18ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2021"ه‌ و له‌ نوسین و ئاماده‌كردنی‌ ئارام ساڵح كاكه‌یه‌ و گه‌یلان عه‌باس ئه‌ندامی‌ ژوری‌ توێژینه‌وه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕأن پێداچونه‌وه‌ی‌ بۆ كردوه‌.

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا چۆنێتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار له‌ ئێران بۆ خوێنه‌ران شیكراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها مێژوی‌ هه‌ر حه‌وت سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی‌ رابردوی‌ ئێران خراونه‌ته‌ڕو.  

جگه‌ له‌وه‌ش، نوسه‌ر ناوی‌ كاندیدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مجاره‌ و هه‌روه‌ها مه‌رجه‌كانی‌ كانیدیبونی‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ خستوه‌ته‌ڕو له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌ جیاوازانه‌ی‌ كه‌ ركابه‌ری‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و پۆسته‌.

بۆ بینینی‌ ته‌واوی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لێنكه‌ بكه‌:

کلیک لێرە بکە


هەواڵی زیاتر