گفتوگۆی کراوەی ژوری توێژینەوەی سیاسی لەبارەى بەرنامى سیاسیى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو
19/06/2021
ئەمڕۆ شەممە 19/6/2021، ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەى گۆڕان گفتوگۆیەکی کراوەی ئەنجامدا.
گفتوگۆکە بە بەشداریى نوێنەرى سەرجەم ژورەکان و هەڵسوڕاوانى گۆڕان بەڕێوەچو، کە تیایدا بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ بەستنى کۆنفرانسی نیشتیمانی قسەى لەبارەوە کرا.
هەر لە گفتوگۆکەدا، ئامادەبوان گفتوگۆیان دەربارەى رەنگدانەوەی کێشە و ئاڵنگاریە سیاسی، ئەمنی، کۆمەڵایەتی، کلتوری و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەکە کرد و وە سەرنج و تێبینیەکانینان لەسەر کۆی بەرنامەکە خستەڕو.