له‌سه‌ر داوای‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بڕیار درا مانگانه‌ ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ ته‌رخان بكرێت

20/06/2021

لەسەر داوای پارێزگای سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا مانگانە بڕی (ملیارێک و شەش سەد ملیۆن دینار) بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزیشکییەکانی تر.

به‌پێی‌ نوسراوێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كه‌ په‌یجی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و به‌رواری‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20/6/2021ی‌ له‌سه‌ره‌ و د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ له‌ه‌ر، بڕیاردراوه‌ به‌ خه‌رجكدنی‌ ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رسێ پارێزگای‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ و دهۆك به‌م جۆره‌: بڕی‌ 600 ملیۆن دیناری‌ مانگانه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ هه‌ولێر (نه‌خۆشخانه‌كانی‌ نانه‌كه‌لی‌ و رزگاری‌)، هه‌روه‌ها بڕی‌ 700 ملیۆن دیناری‌ مانگانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا له‌ سلێمانی‌ و بڕی‌ 300 ملیۆن دیناری‌ مانگانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ئازادی‌ له‌ دهۆك.

هاوكات به‌پێی‌ نوسراوێكی‌ دیكه‌، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی پیشانداوه‌ له‌باره‌ی‌ خەرجکردنی بری‌ (ملیارێک و بیست و حەوت ملیۆن و شەش سەد هەزار دیناری مانگانە) بۆ بواری‌ لە بری نۆڕینگە (بدل عیادات).


هەواڵی زیاتر