وەزیری‌ بارزگانی‌ و پیشەسازی‌ وردەکاری‌ وەرگرتنی‌ گەنمی‌ جوتیاران ئاشکرا دەکات

22/06/2021


ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 22/6/2021 پڕۆسەی‌ وەرگرتنی‌ بەرهەمی‌ گەنمی‌ ئەمساڵی‌ جوتیارانی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەستپێدەکات، وەزیری‌ بازرگانی‌ و پیشەسازی حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستانیش وردەکاری‌ پرۆسەکەی‌ خسته‌ڕو و ئاشکراشی‌ دەکات کە دوای‌ کۆتایی‌هاتنی‌ پرۆسەی‌ وەرگرتنی‌ گەنم، جوتیاران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

کەمال موسلیم، وەزیری‌ پیشەسازی‌ و بازرگانی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان، بە دیجیتاڵ میدیای‌ (KNN) ی‌ راگەیاند، بۆ ئەمساڵ بڕی‌ (375) هەزارتۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت و پرۆسەکەش بۆماوەی‌ (40) رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
سەبارەت بە نرخی‌ گەنمیش، وەزیری‌ بازرگانی‌ و پیشەسازی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان وتی‌: "تۆنێک گەنمی‌ نمرە یەک بە (560) هەزار دینار، گەنمی‌ نمرە دو بە (480) هەزار دینار، گەنمی‌ نمرە سێ به‌ (420) هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت، بۆ ئەمساڵیش لەدوای‌ کۆتایی‌ هاتنی‌ پرۆسەی‌ وەرگرتنی‌ گەنم، جوتیاران شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

راشیگەیاند، لەپارێزگای‌ هەولێر بڕی‌ (107) هەزارتۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت، لەسنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وهەڵەبجەش بڕی‌ (155) هەزار تۆن گەنم وەردەگیرێت.


هەواڵی زیاتر