وێنە؛ بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان لە قەزاکانی‌ مەخمور و دوزخورماتو

15/07/2021


خولی چوارەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان بەردەوامە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، (15/7/2021) پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەردو قەزای‌ مەخمور و دوزخورماتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە تێیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌كرێت.

هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە گرنگیەوە باس لە به‌ڕێوه‌چونی‌ پرۆسەی هەڵبژاردنەکە دەکەن و رایدەگەیەنن، بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی هەمیشە لە نوێبونەوەدایە و ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیش سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە گۆڕان بڕوای تەواوی بە هەڵبژاردن و بەشداریپێکردنی رای سەرجەم چین و توێژەکانە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیار و هەنگاوەکانی.

پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.


هەواڵی زیاتر