بەبەشدارى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و شاندى یاوەرى شیکردنەوە بۆ زو بەئەنجامگەیاندنی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە کوردستان دەکرێت

16/07/2021


لەپێناوە بەرەوپێشبردنى پڕۆسەى بەئەنجامگەیاندنى پڕۆژەى هێڵى ئاسن لە هەرێمى کوردستان، شاندێکى وەزارەتى ئاوەنکردنەوە بە سەرۆکایەتى دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێکردن لە وڵاتى ئەڵمانیان و شیکردنەوەى واقیعى بۆ شێوازى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینى (16/7/2021) شاندەکە بە سەرۆکایەتی وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی شیکردنەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان و زو جێبەجێکردنی دەکەن و بەشداری سیمینارێکیان کرد کە لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی بەتایبەت بۆیان رێکخرابو دەربارەی پڕۆژەی هێڵی ئاسن و لایەنی هونەری و تەکنیکی و تێچوی پڕۆژەکە لەو وڵاتە و بەراوردکارییەک لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆژەکە لە هەرێمی کوردستان.

هاوکات لە گەشتێکی مەیدانیدا شاندەکە یەکێک لە پڕۆژەکانی کۆمپانیاکەی بەسەرکردەوە کە لەئێستادا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئەنجامدەدرێت، تیایدا شیکردنەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانی پڕۆژەکان و قۆناغەکانی و ماوەی ئەنجامدانی پڕۆژەکە کرا.


هەواڵی زیاتر