وێنە؛ بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەرکوک
16/07/2021
خولی چوارەمی هەڵبژاردنە
ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان
بەردەوامى هەیە و پڕۆسەکە لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ هەینى
(16/7/2021) پڕۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت،
کە تێیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی
دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.
هەڵسوڕاوانی
بزوتنەوەی گۆڕان بە گرنگیەوە باس لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە دەکەن و رایدەگەیەنن،
بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی هەمیشە لە نوێبونەوەدایە و ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنە
ناوخۆییەکانیش سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە گۆڕان بڕوای تەواوی بە هەڵبژاردن و بەشداری
پێکردنی رای سەرجەم چین و توێژەکانە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیار
و هەنگاوەکانی.
پرۆسەی هەڵبژاردنە
ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن لیژنەیەکی بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت و
دوێنێ پێنجشەممە پڕۆسەکە لە هەردو قەزاى مەخمور و دوزخورماتو بەڕێوەچو.