وەزیرى دارایى: هەڵگرتنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران، بەڵێنێکە کە بە موچەخۆران درابو
25/07/2021
وەزیرى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران، بەجێگەیاندنی بەڵێنێکی حکومەتە کە بە موچەخۆرانی دابو، هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو، لێبڕینی موچە هەڵدەگیرێت
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (KNN)ی راگەیاند: بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی موچەی موچەخۆران، جێبەجێکردنی بەڵێنێکی حکومەتی هەرێم بو، راستگۆیانە بردیەسەر کە بەڵێنی دابو هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو لە داهات و ئەو بودجەیەی لە بەغداوە دێت لێبڕین ناهێڵێت.
دەشڵێت: ئەوە هەنگاوێکی دڵخۆشکەری حکومەتی هەرێمە بە ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.