ژورى هەڵبژاردن: دەستەى بازنە و رایەڵەکانى قەزاى ناوەندى هەولێر نوێ بونەوە

31/07/2021

سەرپەشتیارى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت لە ئەنجامى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى قەزاى ناوەندى هەولێر کە هەڵسوڕاوان بە گڕوتینەوە بەشدارییان تێدا کرد، دەستەى بازنە و رایەڵەکان نوێ بونەوە و (41) نوێنەریش بۆ کۆنفرانسى نیشتیمانى هەڵبژێردران.

یاسین حەمە عەلى، سەرپەشتیارى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان، لەبارەى بەڕێوەچونى پڕۆسەى هەڵبژاردنى قۆناغى یەکەمى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى هەولێر بە سایتى فەرمى (گۆڕان)ى راگەیاند: پڕۆسەى قۆناغى یەکەمى هەڵبژاردنە ناوخۆیییەکان بۆ هەڵبژاردنى دەستەى بەڕێوەبەرى بازنە و رایەڵەکان و نوێنەرانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى لە ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى هەولێر بەشیوەیەکى یاساى و ئامادەبونى لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشێوەیەکى سەرکەوتو بەڕێوەچو.

وتیشى:"بەشێوەیەکى بەرچاو هەڵسوڕاوان بە گڕوتینەوە بەشدارییان لە پڕۆسەکەدا کرد کە ماوەى هەشت سەعاتى خایاند و لە ئەنجامى هەڵبژاردنەکە سەرجەم دەستەى بازنە و رایەڵەکان نوێ بونەوە و (41) نوێنەرى کۆنفرانسى نیشتیمانى بە نوێنەرایەتى ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى هەولێر هەڵبژێردران کە نوێنەرایەتى بازنە و رایەڵەکانى ئەم سنورە دەکەن لە کۆنفرانسى نیشتیمانى".


هەواڵی زیاتر