وەزیرى دارایى بە مەبەستى پاڵپشتى دارایى و رێکخستنەوە و زیادکردنى داهات سەردانى سلێمانى دەکات
01/08/2021
وەزیرى دارایى و
ئابورى حکومەتى هەرێم بە مەبەستى پاڵپشتى دارایى و پڕۆژەکان و پێداچونەوە بە رەوشى
گومرگ سەردانى پارێزگاى سلێمانى دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە
(1/8/2021)، ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە
یاوەرى یاسین عەبدولواحید بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت سەردانى شارى سلێمانى
کرد.
لە یەکەم
وێستگەى سەردانەکەیدا، ئاوات شێخ جەناب لە دیوانى پارێزگاى سلێمانى لەگەلڵ د.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى کۆبوەوە و لەبارەى پاڵپشتە داراییەکان و پاڵپشتى
پڕۆژەکانى سنورى پارێزگاکە و رێکخستنەوە و زیادکردنى داهات گفتوگۆیان کرد و وەزیرى دارایى بەرنامەی وەزارەتەکەى و حکومەتی لە
بواری نەهێشتنی رۆتین و رێکخستنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتی گشتیی و دابینکردنی
موچە و بودجەی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا خستەڕو.
هاوکات پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی و ئامادەیی حکومەتی خۆجێی
سلێمانی بۆ بەرنامەی چاکسازیی و بوژاندنەوەی بژێویی تاک و بازاڕو داهاتی گشتیی
دەربڕی و پێزانینی حکومەتی خۆجێی سلێمانی پێشکەش بە وەزیری دارایی و ئابووری کرد،
کە بەردەوام هاوکارو پشتیوان و هەماهەنگی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕی و
دامودەزگا حکومییەکان بون.
دواتر، ئاوات
شێخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابورى، بە ئامادەبونى ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى
گشتى گومرگى هەرێم، لەگەڵ وریا فەرەج بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى سلێمانى کۆبوەوە بە
ئامانجى دوبارە رێکخستنەوەى داهات و پێداچونەوە بە رەوشى گومرگ لە خاڵە سنورییەکانى
سنورى پارێزگاى سلێمانى.