وه‌زیری دارایی و ئابوری سه‌ردانی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی سلێمانی دەکات

04/08/2021

وه‌زیری دارایی و ئابوری لە کۆبونەوەى لەگەڵ ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی سلێمانی، رایدەگەیەنێت؛ له‌م فه‌رمانگه‌یەوە ده‌توانین ئاستی فه‌رمانبه‌ران به‌رزتر بكه‌ینه‌وه‌ و داهاتو بنیات بنێین.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (4/8/2021)، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری به‌ یاوه‌ری یاسین واحید به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان و ستافی نوسینگه‌ی وه‌زیر لە سه‌ردانی بۆ ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی دارایی سلێمانی، له‌گه‌ڵ ژیان سابر بەڕێوەبه‌ری ناوه‌ندەکە کۆبوەوە و بەپێى راگیەندراوێکى راگەیاندنى وەزارەت: سه‌رجه‌م ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ باسكرا كه‌ دێته‌ پێش ناوه‌نده‌كه‌یان و رێگرن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانی سنووره‌كه‌ و بەڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان درا.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیرى دارایی و ئابورى به‌شه‌كانی ناوه‌نده‌كه‌ی بەسەرکردوەتەوە و به‌شداری خولێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانیشی كردوە و رایگەیاندوە: ئەمە یه‌كێك له‌ گرنگترین فه‌رمانگه‌كانی سنوره‌كه‌یه‌، چونكه‌ لێره‌وه‌ ده‌توانین ئاستی فه‌رمانبه‌ران به‌رزتر بكه‌ینه‌وه‌ و داهاتو بنیات بنێین.


هەواڵی زیاتر