وۆرکشۆپێک بۆ کاندیدانى گۆڕان ئەنجام دەدرێت

25/08/2021


بە ئامادەبونى رێکخەرى گشتى، وۆرک شۆپێک بۆ کاندیدانى بزوتنەوەى گۆڕان لە هاوپەیمانى کوردستان رێکدەخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/8/2021)، بە ئامادەبونى عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان، ژوری هەڵبژاردن بە هاوکاری ژوری توێژینەوەکان و ژوری یاسایی وۆرکشۆپێکی تایبەتی بۆ کاندیدانى بزوتنەوەى گۆڕان لە هاوپەیمانى کوردستان ئەنجامدا.

لە وۆرک شۆپەکەدا، (دەستوری هەمیشەیی عێراق، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شێوازی کەمپەین، بەرنامەی سیاسی هاوپەیمانی کوردستان) بە وردى تاووێکرا و چۆنیەتى بەگەڕ خستنى هەوڵەکان رونکرایەوە لەپێناو سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستان و کاندیدانى بزوتنەوەى گۆڕان.


هەواڵی زیاتر