بریکارى وەزارەتى کارەبا سودەکانى پڕۆژەى راکێشانی کارەبای ڤۆڵتیەبەرز لە بازیانەوە بۆ رانیە ئاشکرا دەکات

26/08/2021

بریکارى وەزارەتى کارەبا رایدەگەیەنێت؛ ئەو هێڵەى ئەمڕۆ بەردى بناغەکەى دانرا چەند سودێکى هەیە گرنگترینیان ئەوەیە بارزۆرى سەر هێڵە کۆنەکەى نێوان (بازیان ـ رانیە) کەم دەکاتەوە و چارەسەرى کێشەى نزمى ڤۆڵتیەش دەکات و سود بە بەشدارانى کارەبا لە سنورەکە دەگەیەنێت.

کامیل قەزاز بریکارى وەزارەتى کارەبا، لەبارەى پڕۆژەى هێڵى راکێشانی کارەبای ڤۆڵتیەبەرز لە بازیانەوە بۆ رانیە، کە ئەمڕۆ بەردى بناغەکەى دانرا و بە بڕى (31) ملیار و (600) ملیۆن دینار بڕیارە لەماوەى (365)دا جێبەجێ بکرێت بە سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند: هێڵى خەتى (١٣٢KV) لەنێوان وێستگەى (١٣٢KV) (بازیان ـ رانیە) پڕۆژەیەکى گرنگە بۆ ناوچەکە.

دەشڵێت: ئەم هێڵە نوێیە بارزۆریى سەر هێڵە کۆنەکەى نێوان (دوکان رانیە) کەم دەکاتەوە، لەو ناوچەیەش کە کێشەى نزمى ڤۆڵتیە
هەیە، ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات و ڤۆڵتیە بەرز دەکاتەوە، هاوکات باڵانسێک لەنێوان هێڵەکانى (١٣٢)کەى ڤى دروست دەکات و لە ئەگەرى کەوتنى هەر هێڵێکیان، ناهێڵێت گرفت روبدات.


هەواڵی زیاتر