ژورى هەڵبژاردن ئامادەکارى بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردن دەکات

30/08/2021

ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەی نوێنەرانی ژورەکەی لە ئەنجومەنی قەزای پارێزگاکان ئەنجامدا بۆ ئامادەکارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران و کارکردن بۆ سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستان.

ئەمڕۆ دوشەممە (30/8/2021) ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان بە ئامادەبونی د. دەرباز محەمەد، سکرتێری کاروباری ژورەکان، کۆبونەوەی نوێنەرانی ژورەکەی لە ئەنجومەنی قەزای پارێزگاکان ئەنجامدا  و تییدا تیشک خرایە سەر پێداویستی هەریەکە لە سنوری بازنەکانی هەڵبژاردن و چۆنیەتى بەڕێوەبردنى هەڵمەتی دەرگا بە دەرگا.

لە کۆبونەوەکەدا چۆنیەتى ئامادەکاری تەواو لەرووی مرۆیی و لۆجیستییەوە تاوتوێکرا بۆ دەستپێکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و سەرخستنى هاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەڵبژاردنەکەدا.


هەواڵی زیاتر