وەزیرى دارایى: ئەو موچەخۆرانەى زیاتر لە موچەیەکیان وەرگرتوە لێیان وەردەگیرێتەوە

06/09/2021

وەزارەتى دارایى رایدەگەیەنێت؛ بەپێى یاسای چاکسازى ئەو موچەخۆرانەى زیاتر لە موچەیەکیان هەیە و لە دواى رێککەوتى (1/7/2020) زیاتر لە موچەیەکیان وەرگرتوە، موچەکانیان لێوەردەگیرێتەوە.

لە نوسراوێکدا کە واژۆى ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى لەسەرە هاتووە، بەپێى ماددەى (14/أ) لە یاساى چاکسازى ژمارە (2)ى ساڵى (2020)، دوابەدواى رێنمایى دارایى ژمارە (5)ى ساڵى (2012) بڕیارماندا بە دەرکردنى ئەو رێنماییانەى خوارەوە:

یەکەم، بڕى ئەو موچانەى کە وەرگیراوە لەلایەن ئەو موچە خۆرانەى کە زیاتر لە موچەیەکیان وەرگرتووە لەپێش رێککەوتى (1/7/2020)، لێیان وەرناگیرێتەوە بەپێى یاساى سەرەوە.

دووەم، بڕى ئەو موچەیەى کە زیاتر لە موچەیەک وەرگیراوە لەلایەن موچەخۆران لەدواى رێکەوتى (1/7/2020)، لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنها ئەو موچەیە وەردەگیرێت کە خۆى هەڵیبژاردوە و هەر بڕە پارەیەکیش پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێت بۆیان دەگەڕێنرێتەوە.

سێیەم، بڕى لێوەرگیرانەوەکە لە موچەخۆر کە لە بڕگەى (2)دا هاتووە، بەڕێژەى (1/5) کۆى موچەکەى (بنەڕەتى و دەرماڵە) زیاتر نەبێت.

چوارەم، ئەو رێنماییە کارى پێدەکرێت و لە رۆژنامەى وەقائعى کوردستان بڵاودەکرێتەوە


هەواڵی زیاتر