کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ئەمەریکا ئامانجەکانی دەپێکێت؟
06/09/2021
(کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ئەمەریکا ئامانجەکانی دەپێکێت؟)، نوێترین توێژینەوەی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕانە و باس لە هۆکارەکانی کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و پوختەی رێکەوتنامەی ئاشتی ئەمەریکا و تاڵیبان دەکات.
لە توێژینەوەکەدا کە (گەیلان عەباس) ئامادەی کردوە، هۆکاری ژینگەیی سیاسەتی نێودەوڵەتی و کاریگەری لەگۆڕینی ئاراستەی سیاسەتی بزوتنەوەی تاڵیبان، لەسەنگەری نەیارو دوژمنەوە بۆ سەنگەری بریکار و وەکیلی ئەمەریکا خراوەتەڕو، هۆکارەکانی کشانەوەی ئەمەریکا لەئەفغانستان، فاکتەرەکانی هۆکارە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان، لەگەڵ ئەو هۆکارانەی کە پەیوەستن بە سروشتی گۆڕانکاری سروشتی سیاسەتی نێودەوڵەتی، شیکراونەتەوە.
هاوکات، ئاماژە بەوە کراوە کە لاوازبونی رێکخراوی قاعیدە و هەڵوەشاندنەوەی رۆڵ و توانای مەیدانی، ئامادەنەبونی رێکخراوی قاعیدە لەسەر گۆرەپانی ململانێکان و لاوازبونی رۆڵی ئەم رێکخراوە، بەتایبەت دوای کوژرانی سەرۆکەکەی (ئوسامە بن لادن)، کەخاوەنی ئامادەییەکی مادیی و کاریزمایی بو، لێرەوە ئیدی هەڵوێستی تاڵیبانیش لاواز بو، کە دەیتوانیت هەمیشە قاعیدە وەک کارتێکی دانوستان و کارتی فشار بەکاربهێنێت، بەڵام رۆڵی خراپی قاعیدە وایکرد، کەئیتر ئەم رێکخراوە بۆ تاڵیبان ببێتە بارێکی گران، وەک لەوەی دەستکەوتی لێوە بەدەست بهێنێت. ئەمەش ئەو خاڵە بو، کە سەرکردایەتی تاڵیبان هەستی پێ کرد، لەبەرامبەردا ئیدارەی ئەمەریکا قۆستییەوە بۆ دانوستانکردن لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیباندا.
کلیک لێرە بکە