جێگرى سه‌رۆكی هەرێم: بەشداریى فراوانی خەڵک لە دەنگدان زەمینەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد زامن دەکات
07/09/2021
جێگرى سه‌رۆكی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەشداریى فراوانی خەڵک لە دەنگدان زەمینەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد زامن دەکات و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی له چاودێریکردنی پرۆسەكە گرنگە.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 2021/9/6، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕیکاردۆ رۆدریگەز، بەرپرسی نووسینگەی یوونامی لە هەرێم و شاندێكى یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی سیاسیى هەرێم و عيراق و پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا و له‌مباره‌يه‌وه جێگری سەرۆک جه‌ختى له بەشداریى فراوانی خەڵک لە دەنگدان كرده‌وه كه زەمینەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد زامن دەکات و ڕۆڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی له چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بە گرنگ وەسف کرد.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسى چارەسەریى ئاشتیانە و ده‌ستووريى کێشەكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به‌رده‌واميى پرۆسەی چاکسازی و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمەرگە هاوڕا بوون كه ده‌بێته هۆى سەقامگیریی زياترى سیاسی و ئەمنی و پشتیوانیی نێوەدەوڵەتى.