وەزیرى دارایى: یاسای چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەمومان پابەندی بین
07/09/2021
وەزیری دارایی و
ئابوری رایدەگەیەنێت؛ یاسای چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت
هەمومان پابەندی بین.
ئەمڕۆ سێشەممە (7/9/2021)،
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێم لە سەردانی بەڕێوبەرایەتی
گشتی خانەنشینی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى تاوتوێی پرۆسەی
پێداچونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكان کرد.
بەپێى
راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى ئاوات شێخ جەناب راستەوخۆ سەرپەرشتی دۆسیەی خانەنشینی
پلە تایبەتەكان دەكات و رایگەیاندوە: یاسای چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك
ناكات دەبێت هەمومان پابەندی جێبەجێکردنى یاسای چاكسازی بین، ئێمە هەمیشە پاڵپشتی
ئێوەین، بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری
كۆمەڵاتی".