بازنەى هەڵبژاردنى کەرکوک جەخت لە کارکردن بۆ سەرخستنى هاوپەیمانى کوردستان دەکاتەوە
14/09/2021
بازنەى کەرکوکى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ
هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەگەڵ بەرپرسى بازنەکانى هەڵبژاردنى کەرکوک
کۆدەبێتەوە و جەخت لە سەرخستنی
ھاوپەیمانی کوردستان و یەکڕیزی و تەبایی ناو ماڵی کورد لە کەرکوک دەکەنەوە.
ئەمڕۆ
سێشەممە، بە سەرپەرشتی شێخ کامیل قادر بەرپرسى بازنەى کەرکوکى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ
هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆبونەوەى بازنەى هەڵبژاردنى کەرکوک بە
ئامادەبونى رحەیم کەریم بەرپرسى بازنەى دەوروبەری کەرکوک، حەکیم عوبێد بەرپرسى بازنەى رەحیم ئاوا، د. محەمەد شوانی بەرپرسى بازنەى ئیسکان و عزیز حەمید بەرپرسى بازنەى میحوەری شۆڕیجە
بەڕیوەچو.
کۆبونەوەکە بۆ
دیاریکردنى میکانزیمەکانى بەرەوپێشبردنى پەرەپێدانی بانگەشەی ھەڵبژاردن و ھەماھەنگی
زیاتر بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بو، هاوکات تێیدا جەختکرایەوە لە بەگەڕخستنى
ھاوپەیمانی کوردستان و کارکردن بۆ پاراستنى و یەکڕیزی و تەبایی ناو ماڵی کورد لە کەرکوک.
بۆ هەڵبژاردنى
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، محەمەد نەسرەدین محمد کاندیدی ژمارە (29)ى بازنەی (1)ی
کەرکوکى بزوتنەوەى گۆڕانە لە هاوپەیمانى کورستان