باژێروانی بادینانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: نه‌بونی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه بوە هۆى بڕینى بودجه و موچه‌ی هاوڵاتان لەلایەن بەغداوە
24/09/2021
باژێروانی بادینانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شێكی زۆری
ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا دروستبون به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوه
كه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌به‌غدا نه‌بوه، ئه‌نجامه‌كه‌شی
به بڕینی بودجه و موچه‌ی هاوڵاتیان و له‌ده‌ستدانی له سه‌دا (51%)ـی خاكی
كوردستان شكاوه‌ته‌وه.
موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، باژێروانی بادینانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بەپێویستیان زانیوە لەم قۆناغەدا
بۆ و بەغدا هاوپه‌یمانیی كوردستان پیکبهێنن لەپێناو خزمەتى خەڵکى کوردستان و بەدى
هێنانى مافە دەستورییەکان، چونكه بەیەکەوە به‌هێزترین و هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین
كانددیه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان متمانه‌ی زۆرترین خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ستبهێنن.
وتیشی: به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا
دروستبون به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوه كه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم
له‌به‌غدا نه‌بوه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه
نیشتیمانییه‌كان بنیاد نه‌نراوه، به‌ڵكو حزبییانە و به‌پێی ویست و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان گفتوگۆ و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوه یان دژایەتیان کردوە، ئه‌نجامه‌كه‌شی
به بڕینی بودجه و موچه‌ی هاوڵاتیان و له‌ده‌ستدانی له سه‌دا (51%)ـی خاكی
كوردستان شكاوه‌ته‌وه.