شێخ کامیل قادر: کاندیدەکانمان بەهێزن و دەتوانن بەرگرى لە کەرکوکییەکان و ماددەى (140) بکەن
24/09/2021
سەرپەرشتیارى بازنەى کەرکوکى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ هەڵبژاردن رایده‌گه‌یه‌نێت؛
تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه‌ی كورد له پێناو شاری كه‌ركوكدا بوه و ده‌شڵێت: کاندیدەکانمان
بەهێزن و دەتوانن بەرگرى لە کەرکوکییەکان و ماددەى (140) بکەن.
شێخ کامیل قادر، سەرپەرشتیارى بازنەى بانگەشەى کەرکوکى بزوتنەوەى گۆڕان
رایدەگەیەنێت: تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه‌ی كورد له پێناو شاری كه‌ركوكدا بوه، بۆیه
هاوپه‌یمانی كوردستان له‌و شاره له‌كاركردندایه بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه و
سه‌رخستنی كاندیده‌كانی، هاوپه‌یمانی كوردستان گه‌ڕه‌ك و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان
به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و هانی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك ده‌دات كه رۆژی (10/10) بچنه
سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان به كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان
بده‌ن.
وتیشی: كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی خه‌ڵكانی دڵسۆزی شاری كه‌ركوكن، محه‌مه‌د
نه‌سره‌دین کاندیدى ژمارە (29)ى بازنەى (1) لە کەرکوک، یه‌كێك له كاندیده‌كانی
هاوپه‌یمانی كوردستانه و هیوادارین خه‌ڵكی شاره‌كه متمانه‌ی خۆیانی پێبده‌ن بۆ
به‌رگریكردن له مافی خه‌ڵكی شاره‌كه و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) له به‌غدا و
ببن به‌قه‌ڵغانی پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان.
شێخ کامیل قادر، سەرپەرشتیارى بازنەى بانگەشەى کەرکوکى بزوتنەوەى گۆڕان
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، شاری كه‌ركوك پێویستی به هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌یه، له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایه‌ش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی هاوپه‌یمانی كوردستانیان پێكهێناوه
خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك پێشوازیه‌كی گه‌رمیان له پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستان
كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی و به‌هێزه‌وه بچینه‌وه به‌غدا و له‌و
پێناوه‌شدا كار بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كه ده‌كرێت.