وەزیرى دارایى: هەر موچە خۆرێک لەدواى (1/7/2020) دو موچەى وەرگرتبێت، موچە زیادەکەى لێوەردەگیرێتەوە
04/11/2021
وەزارەتى
دارایى رایدەگەیەنێت؛ هەر موچە خۆرێک لەدواى کەوتنە بوارى جێبەجێکردنى یاساى
چاکسازى و لە (1/7/2020) دو موچەى وەرگرتبێت، موچەیەکى لێوەردەگیرێتەوە.
وەزارەتى
دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم، رێنمایى ژمارە (15) دەرکرد تایبەت بە
هەموارکردنەوەى حاڵى (2)ى رێنمایى ژمارە (13)ى ساڵى (2021) و بە پێى رێنماییە
نوێیەکە کە واژۆى ئاوات جەناب نورى وەزیرى لەسەرە و ئاڕاستەى گشت وەزارەت و
فەرمانگەکان کراوە و لە دو خاڵ پێکهاتوە، تێیدا هاتوە؛ لێبڕینى موچە لەو
موچەخۆرانەى کە دو موچەیان وەرگرتوە لە پێش (1/7//2021) رادەگیرێت و چیتر لێیان
وەرناگیرێتەوە و تەنها ئەو موچەیە وەردەگرن کە خۆیان هەڵیان بژاردوە.
هەر لە
رێنماییەکەدا هاتوە؛ هەر موچە خۆرێک لەدواى (1/7/2020) دو موچەى وەرگرتبێت، موچە
زیادەکەى لێوەردەگیرێتەوە و تەنها یەک موچە وەردەگرێت.