"هۆکارەکانی کۆچ و میکانزمەکانی روبەڕوبونەوەی لە هەرێمی کوردستان"
11/11/2021
"هۆکارەکانی کۆچ و میکانزمەکانی
روبەڕوبونەوەی لە هەرێمی کوردستان"
نوێترین راپۆرتی ژوری توێژینەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕانە.
لەو راپۆرتەدا ئەوە خراوەتەڕو کە کۆچکردنی گەنجان و هاوڵاتیان یەکێکە لەو کێشە گەورانەی کە بونیادی سیاسیی و
ئابوری و کۆمەڵایەتیی ئێستای هەرێمی کوردستانی خستوەتە مەترسییەوە. چارەسەرکردنی ئەم
پرسەش بەندە بە ئەنجامدانی گۆرانکاری ریشەیی و بونیادی لەسەر ئاستی سەرجەم ئەو هۆکارانەی
کەبونەتە هۆی دروستبونی قەیران و تەنگژە سیاسی و ئابوریییەکان.
لەگەڵ دیاریکردنى ئەو فاکتەرانەى بونەتە هۆى دوبارە سەرهەڵدانەوەى دیاردەى کۆچ لە هەرێمى کوردستان، ژوری توێژینەوەکان لە راپۆرتەکەیدا چەند پێشنیارێکی خێراو درێژخایەن دەخاتەرو
لەپێناو لانی کەمی چارەسەری ئەم پرسەو کەمکردبنەوەی ئەو لێشاوی کۆچەی لەئێستادا هەرێمی
کوردستانی گرتوەتەوە.
کلیک لێرە بکە