وەزیری دارایی: بەردەوامین لە قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی چاکسازی
17/11/2021
ئاوات جەناب نوری وەزیرى دارایی و ئابورى رایدەگەیەنێت؛
بەردەوامین لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاساى چاکسازی.
ئەمرۆ سێشەممە 2021/11/16، بە مەبەستی پێداچوونەوە
بە یاسای چاکسازی، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، لە دیوانی وەزارەت
لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و شاندێکی یاوەری و بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێوەبەرە
گشتیەکانی بوودجەو ژمێرکاری و خانەنشین و بانکە بازرگانیەکان کۆبوەوە.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی: لەکۆبوونەوەکەدا
تیشک خرایە سەر ئەو خالانەی کە لە یاسای چاکسازی هاتووەو تایبەتە بە وەزارەتی دارایی
و ئابووری، گرنگرینیان پڕۆسەی پێداچوونەوە بەدۆسیەی فەرمانبەران و کردنەوەی ئەژمێری
بانکی و سندوقی خانەنشین بوون کە گفتوگۆی چڕیان لەسەر کرا.