وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری: داوایه‌كی یاساییمان به‌ به‌های ٧٥ملیار دینار له‌ كۆمپانیایی نالیا برده‌وه‌

17/11/2021


وەزارەتى دارایى بردنەوەى داوایەکى یاسایى بە بەهاى (75) ملیار دینار لە کۆمپانیاى نالیا رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە: به‌ پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌٩٠/ده‌سته‌ی شارستانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌/٢٠٢١/راستكردنه‌وه‌ له‌ ٢٥/١٠/٢٠٢١ وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری داوایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه‌ .

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە: به‌مه‌ش به‌رێوبه‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته‌ نزیكه‌ی ٧٥ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه‌كو قه‌رز و سودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو.
ئه‌م داواییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر كۆمپانیایی ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌رزكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا داوای و لابردنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی ده‌كرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆمپانیای نالیا له‌ پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایەی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به‌ فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه‌ لای حكومه‌ت بارمته‌یه‌ تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رزو سودانه‌‌ بكات كه‌ لای كۆمپانیاكه‌‌یه‌.


هەواڵی زیاتر