"تاڵیبان و ئایندەی ئەفغانستان"

24/11/2021

"تاڵیبان و ئایندەی ئەفغانستان"؛ نوێترین لێکۆڵینەوەى ژوری توێژینەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕانە.

لێکۆڵینەوەکە باس لە هەرەسهێنانی حکومەتی ئەفغانستان و گۆڕانکارییە خێراکان لەو وڵاتە دەکات کە هاوڵاتیانی ئەفغانستان و وڵاتانی هەرێمی و جیهانی خستە پرسێکی ناڕۆشن.

"بەستنی سەرجەم ئەو سەرچاوە داراییانەی کە لە ڕێگەی سەرچاوە جیاوازەکان یان گروپە جیاوازەکان ئەگەن بە تاڵیبان، یان لە تاڵیبانەوە ئەگەن بەوان، چ بەشێوەیەکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، ڕێگری کردن لە هاتوچۆکردن و پەڕینەوەى ئەم گروپ و کەسانە لە خاکی هەر وڵاتێک مەگەر داواکاریەکی دادوەریان لەسەر بێت. ڕێگری لە هاتوچۆپێکردنی چەک و تەقەمەنی و کۆمەک و پیتاک، هاوکاری کردنی هەرجۆرە ڕاوێژکاری سەربازی بەم گروپانە"، یەکێکە لەو پرسانەی کە لە توێژنەوەکدا بە وردی تیشکی خراوەتەسەر.

هەموو ئەو پرس و بابەتە گرنگ و ڕەفتارانەی  چارەنوسی ئەفغان و ئەفغانیەکان و تاڵیبانی بەشێوەیەکی تایبەت پێوە بەندە لە توێژینەوەکەدا خراوەتەڕو، لەم توێژینەوەیەدا دو ڕوی ناوخۆی و دەرەکی سیاسەتی بزوتنەوەی تاڵیبان و چارەنوس و ئایندەی ئەفغانستان، شیکراونەتەوە.

 

کلیک لێرە بکە


هەواڵی زیاتر