تیمی بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت: لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیار دەدەین

23/11/2021

تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتى هەرێمى کوردستان، رایدەگەیەنن سبەینێ (چوارشەمە ٢٤-١١-٢٠٢١) لە کۆبونەوەکەى ئەنجومەنى وەزیران داواکارى خوێندکاران لەبەرژەوەندى ئەم توێژە کاریگەرە کۆتایى پێدەهێنن.

‎لە راگەیەندراوێکدا، تیمی بزوتنەوەى گۆڕان لەحکومەتى هەرێمى کوردستان؛ جەخت لە بەدیھێنانی خواستەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان دەکەنەوە و دەڵێن: «وەک هەمیشە لە کۆبونەوەکانى ئەنجومەنى وەزیران بەھاوبەشی لەگەڵ وەزیرەکانى دیکەدا، کاریان کردووە بۆ ھێنانەدی بەرژەوەندى و داخوازى و داواکارى هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان لە هەر ئاستێکدا بوبێتن».

‎دەشڵێن؛ ئامادەکارى کراوە کە سبەینێ لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا بە گوێگرتن لە پێشنیاز و سەرنجى لایەنە پەیوەندیدارەکان، داواکارى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ بەستنى دەرماڵەى پیشەیی خوێندن، لەبەرژەوەندى ئەوان یەکلابکەنەوە.


هەواڵی زیاتر