حكومەت لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاریدا

24/11/2021

کەمێک پێش ئێستا، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی منحەیەک بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ داخوازییەکانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان.

پێشتر تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتى هەرێمى کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، جەختی لە بەدیھێنانی خواستەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان كردەوەو ئاماژەی بەوەكرد : «وەک هەمیشە لە کۆبونەوەکانى ئەنجومەنى وەزیران بەھاوبەشی لەگەڵ وەزیرەکانى دیکەدا، کاریان کردووە بۆ ھێنانەدی بەرژەوەندى و داخوازى و داواکارى هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان لە هەر ئاستێکدا بوبێتن».

‎ئەوەشیان خستەڕو لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا بە گوێگرتن لە پێشنیاز و سەرنجى لایەنە پەیوەندیدارەکان، داواکارى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ بەستنى دەرماڵەى پیشەیی خوێندن، لەبەرژەوەندى ئەوان یەکلابکەنەوە.


هەواڵی زیاتر