دانا عەبدولکەریم: دوسایدکردنی رێگاى نێوان شارەکان ئەولەویەتی کارکردنمانن

14/12/2021

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت؛ رێگاوبان و بە دوسایدکردنی رێگای نێوان شارەکان ئەولەویەتی کارکردنمانن لە ساڵى نوێدا.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێم لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتەکەیدا پلانی وەزارەت بۆ ساڵی 2022 و بودجەی وەبەرهێنان دەخاتەڕو، هەروەک داوا دەکات لە چوارچێوەی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ئامادەکاری پێویست لەوبارەیەوە بکرێت.

بەپێى راگەیەندراوى کۆبونەوەکە، دانا عەبدولکەریم دوپاتى کردوەتەوە کە: لەنێو ئەو ئەرکانەی لەسەر وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە رێگاوبانە، بۆیە تەواوکردن و بەدوسایدکردنی رێگا ستراتیژییەکانی نێوان شارەکان ئەولەویەتی کارکردنمانن، ئەوەش لەپێناو دابینکردنی ھاتوچۆی سەلامەت بۆ ھاوڵاتیان، ھەروەک لە پلانی چوار ساڵەی وەزارەت و ھێڵە گشتییەکانی کارنامەی ئەم کابینەیەی حکومەت ئاماژەی پێکراوە.


هەواڵی زیاتر