کامیل قەزاز: کێشەی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەک چارەسەر کرا

25/12/2021

بریکارى وەزارەتى کارەبا رایدەگەیەنێت؛ کێشەی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەک لەکاتى کوژانەوەیدا چارەسەر کرا و لەئیستا بەدواوە دواى کوژانەوەى پێوەرەکە بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى دواى (4:17) خولەک کارەباکە دێتەوە.

کامیل قەزاز، بریکارى وەزارەتى کارەبا و لێپرسراوى لیژنەی باڵای پێوەرى زیرەکی کارەبا رایدەگەیەنێت؛ هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گرفتی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەکی ئەو هاوبەشانە چارەسەر کرا کە بەهۆی بەکارهێنانی زیاتر لە (40) ئەمپێر کارەبایان لە پێوەری زیرەک دەکوژایەوە و گرفتی نەهاتنەوەی کارەباکەیان هەبو.

دەشڵیت: ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە و لەمەودوا پێویست ناکات ئەو هاوبەشانەی کارەباکەیان دەکوژێتەوە، پەیوەندیی بە کۆڵ سەنتەرەوە بکەن، چونکە ئۆتۆماتیکی راستەوخۆ دوای 4 دەقیقە و 17 چرکە کارەبایان دێتەوە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو کاتە دەتوانن بۆ شوێنی دیاریکراو (کۆڵ سەنتەر) تەلەفۆن بکەن.


هەواڵی زیاتر