كوێستان محه‌مه‌د: زیاتر له سێ هه‌زار گه‌نجمان خستوه‌ته سه‌ر كار
27/12/2021
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایدەگەیەنێت؛ له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌كاربونیەوە زیاتر له سێ هه‌زار گه‌نجیان خستوه‌ته سه‌ركار و ده‌شڵێت له‌به‌شێكی زۆری خاوه‌نكاره‌كان ناڕازین، چونكه كرێكار ده‌چه‌وسێننه‌وه بۆیە بەردەوام چاودێرى رەوشى کرێکاران دەکەن و ئەو خاوەنکارانەى ستەم لە کرێکاران بکەن روبەڕوى دادگایان دەکەینەوە .
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: له‌ماوه سێ ساڵی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌كو وه‌زیر، زیاتر له سێ هه‌زار گه‌نجیان خستوه‌ته سه‌ركار، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاری شاره‌كان لیژنه‌مان هه‌یه رۆژانه سه‌ردانی مۆڵ و ماركێته‌كان و شوێنه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كارمه‌ندیان پێویست بێت لیژنه‌كه لای خۆیان تۆماری ده‌كه‌ن و رۆژانه ئه‌و گه‌نجانه‌ی پێویستان به كاره سه‌ردانی ئه‌و به‌شه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنن، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی وێب سایتی وه‌زاره‌تەوە خه‌ڵكێكی زۆر داوای كاریان كردوه.
وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى دەڵێت: ئەوەى گرنگه به‌لامانه‌وه ئه‌وه‌یه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كار پشكنه‌ری كار سه‌ردانی هه‌مو شوێن كاره‌كان بكات و چاودێری ئەوە بکات كرێكار كاری زۆر پێنه‌كرێت و كرێی ته‌واوی پێبدرێت و نه‌چه‌وسێنرێته‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كه‌یه‌وه، هه‌ربۆیه رۆژانه له‌ڕێی هێڵی گه‌رم به‌ژماره (5500) له‌كارگه‌كان و شوینه گه‌شتیارییه‌كان و مۆڵه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كرێت.
وتیشى: له‌به‌شێكی خاوه‌ن كاره‌كان رازین، به‌ڵام له‌به‌شه‌زۆره‌كه‌ی رازی نین، چونكه له‌و شوێنانه به‌جۆرێك كرێكار ده‌چه‌وسێنرێته‌وه كه‌له‌وڵاتانی دینادا بونی نییه، به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان پێویسته كرێكار له هه‌فته‌یه‌كدا (35) سه‌عات كاربكات، به‌ڵام له‌و شوێنانه دویان سێ به‌رامبه‌ر كاریان پێكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كرێیه‌كی كه‌مییان پێدراوه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێكراوه قسه‌بكه‌ن ده‌رده‌كرێن.
كوێستان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، بۆ سه‌ردانكردنی شوێنه‌كه‌یان له‌سلێمانییه‌وه لیژنه‌یان ناردوه، به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كه درگایان لێ داخستون، ناچار به هێز شوێنه‌كەیان پێ كردوه‌ته‌وه و دەشڵێت: وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌لایه‌تی هه‌مو ئه‌وشوێنانه روبه‌ڕوی دادگا ده‌كاته‌وه و تائێستاش هه‌مو كه‌یسه‌كانی دادگامان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كرێكار و كارمه‌ندی شوێنه‌كان بردوه‌ته‌وه.