وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى بەدواداچون بۆ دۆسیەى گیانلەدەستدانى زیندانییەک دەکات

08/01/2022



کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بەدواداچون بۆ دۆسیەى گیانلەدەستدانى زیندانییەک دەکات و رایدەگەیەنێت؛ لیژنەیەکى باڵاى لێکۆڵینەوە لە روداوەکە پێکدەهێنین.

دواى ئەوەى دوێنێ سزادراوێک لە چاکسازیی گەورانى سلێمانى گیانى لەدەستدا، ئەمڕۆ شەممە (1/8/2022) کوێستان محەمەد وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى سەردانى چاکسازیی گەورانى کرد و لەو بارەیەوە رایگەیاند: سەردانى ئەمرۆمان بۆ چاکسازى گەورانى سلێمانی بۆئەوەیە لە نزیکەوە ئاگادارى ئەو روداوە بین کە بەداخەوە دوێنێ لێرە رویداوە.

وتیشى: هەر دوێنێ تیمى بەڕێوەبەرایەتى بەڵگە و تاوان هاتونەتە ئێرە بۆ کۆکردنەوەى بەڵگەکان، ئێمەش وەک وەزارەت لیژنەیەکى باڵا پێکدەهێنین سبەینێ دێنە ئێرە بۆئەوەى لە روى کارگێڕیەوە بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتى و هۆکارى روداوەکە بکەن و دواتر هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان کە گەشتینە هەر ئەنجامێک بۆ کۆمەڵانى خەڵکى ئاشکرا دەکەین.


هەواڵی زیاتر