وەزیرى دارایى بڕیارى پێدانى دەرماڵەى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانى دەرکرد

03/02/2022

وەزارەتى دارایى رایدەگەیەنێت؛ مانگاتە (40000) بۆ خوێندکارانى ناوشار و (60000) بۆ خوێندکارانى دەرەوەى شارى زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم، بڕی پاڵپشتى  دارایى مانگانەى بۆ خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریکرد بەشێوەیەک مانگاتە (40000) بۆ خوێندکارانى ناوشار و (60000) بۆ خوێندکارانى دەرەوەى شار خەرج دەکرێت.

گشتاندنەکەى وەزارەتى دارایى کە ئەمڕۆ پێنجشەممە (3/2/2022) دەرکراوە و واژۆى ئاوات جەناب نورى وەزیرى پێوەیە و ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کراوە، لەگەڵ دیاریکردنى بڕى پاڵپشتییە داراییەکە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕە پارەکە بۆ خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە (1/1/2022)ەوە خەرج دەکرێت.


هەواڵی زیاتر