شاندێکى مەکۆى بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵەبجە سەردانی یەکگرتوی ئیسلامی دەکات
07/02/2022
بە مەبەستى پیرۆزبایى و پتەوکردنى پەیوەندییەکان، شاندێکى مەکۆى بزوتنەوەی
گۆڕان لە هەڵەبجە سەردانی مەڵبەندى یەکگرتوی ئیسلامی دەکات.
ئەمڕۆ دوشەممە (7/6/2022) شاندێکی مەکۆی هەڵەبجە کە پێکهاتبو لە نزار مەحمود
باژێڕوان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجە سەردانی
مەڵبەندی پێنجی یەکگرتویان کرد بەمەبەستی پیرۆزبای یادی (28) ساڵەی راگەیاندنی
یەکگرتوی ئیسلامی و لەلایە شێخ حسن عبدوڵا لێپرسراوی مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەندەوە
پێشوازیان لێکرا.
هاوکات لە (٢٨)ەم ساڵیادى دامەزراندیدا، بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێکى پیرۆزبایى
ئاڕاستەى یەکگرتوى ئیسلامى کرد و تێیدا رۆڵى ئەو هێزە وەک پارتێکی مەدەنی و ئیسلاحخواز
بە ئەرێنی وەسف دەکات بە ئاراستەی خەبات و فشارکردن بۆ چاکسازی سیاسیی و بەھێزکردنی
پەیوەندی ھەردولا بە گرنگ دەزانێت بۆ چاککردنی کایەی حوکمڕانی و خزمەتکردنی خەڵک.