وەزیرى دارایى لە سلێمانی و باشماخ تاوتوێی ئاڵنگارییەكانی بەردەم دابەشكردنی موچە و زیادكردنی داهات دەكات

07/02/2022

وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم سەردانى دەروازەی نێودەوڵەتى باشماخ دەکات بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە جوڵەى بازرگانى و تاوتوێکردنى رێکارەکانى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى و داهات لە دەروازەکە.

ئەمڕۆ دوشەممە (7/2/2022) ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى قەزاى پێنجوێن و دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخى کرد و بە ئامانجى لە نزیکەوە ئاگاداربونە لە چۆنیەتى بەڕێوەچونى رێکارەکان و تاوتوێکردنى میکانیزمى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى و زیاد کردنى داهات لەو دەروازە سنورییە.

ئەوە لەکاتێکدایە زیاتر لە هەفتەیەکە ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى لە سلێمانییە و لەگەڵ بەشێک لە بەڕێوەبەرى بەڕیوەبەرایەتییەکانى وەزارەت و بانکەکان کۆبوەتەوە، بە ئامانجى باش رایی کردنى کاروبارى هاوڵاتییان و فەرمانگەکان و تاوتوێکردنى کێشە و ئاڵنگارییەکانى بەردەم دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و چارەسەرکردنیان.


هەواڵی زیاتر