جێگری سەرۆکی هەرێم و مەزهەرى خالقى جەخت لە گرنگی و بایەخی بواری ئەدەبیات و هونەر بۆ فەرهەنگ و ناسنامەی گەلی کورد دەکەنەوە

10/02/2022

جێگری سەرۆکی هەرێم و مامۆستا مەزهەرى خالقى جەخت لە گرنگی و بایەخی بواری ئەدەبیات و هونەر و فەرهەنگ و ناسنامەی گەلی کورد دەکەنەوە و تیشک دەخەنە سەر پاراستنی مێژوی زمان و فەرهەنگ و کەلەپور و کەلتوری سەدان ساڵەی نەتەوەی کورد.  

مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مامۆستا مەزهەری خالقی هونەرمەندی گەورەی کوردستان دەکات و لە دیدارێکدا، سەرباری بەرز نرخاندنی هەوڵ و کارە هونەری و کەلتوری و فەرهەنگیەکانی مامۆستا مەزهەری خالقی، پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژە و هەنگاوەکانی داهاتوی دامەزراوەی ئینستتیوتی کەلەپوری کورد دوپاتکردەوە.

لاى خۆیەوە مامۆستا مەزهەری خالقی، سەرەڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە، سوپاسی پشتیوانی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.


هەواڵی زیاتر