وەزیری دارایی هەرێم: ئاگاداری راپۆرتی دیلۆیت و (350) ملیۆن دۆلارەکەین
03/03/2022
وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: ئێمە ئاگاداری راپۆرتەکانی
کۆمپانیای دیلۆیت و ئەو (350) ملیۆن دۆلارەین کە دێتە سەر هەژماری وەزارەتەکەمان.
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بە
کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند؛ ئێمە تەنها ئاگاداری راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت و ئەو
(350) ملیۆن دۆلارەین کە دێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی
کوردستان.
ئەمڕۆش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
باسی لەوەکردبو کە وەزیری دارایی ئاگادارە داهاتی نەوت چەندە و چەندی بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.
کۆمپانیای دیلۆیت، کۆمپانیایەکی ئەمەریکییە لە بواری وردبینیدا کار دەکات،
لە ساڵی (2017)ەوە بە بەردەوامیی راپۆرتەکانی وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گازی لە هەرێمی
کوردستان پشتڕاست دەکاتەوە.