کەمال موسلیم: هه‌مو كارێكمان كردوه‌ بۆ لابردنى كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كان لەبەردەم کەرتى پیشەسازى و رەخساندنى هه‌لی كار له‌و رێگەیەوە ‌

07/03/2022

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی رایدەگەیەنێت: هه‌مو كارێكمان كردوه‌ بۆ لابردنى كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كان لەبەردەم کەرتى پیشەسازى و بازرگانى و رەخساندنى هه‌لی كار له‌ رێگه‌ی ئه‌م كه‌رته‌وه‌.

کەمال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە كۆڕبه‌ندی پیشه‌سازی کە لە شارى هەولێر به‌ڕێوه‌چو، ئاماژەى بە گرنگى کەرتى پیشەسازى و کۆڕبەندەکە کرد و رایگەیاند: ‌ پیشه‌سازی له‌ كه‌رته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانه‌ له‌‌ پێشخستنی وڵات و ئابوریه‌كه‌یدا و به‌شداریه‌كی گرنگ ده‌كات له‌ زیادكردنی داهات و ره‌خساندنی هه‌لی كار و دابینكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى رونیکردەوە لە چوارچێوەى کارنامەى کابینەکەدا گرنگی تەواویان داوە به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی لەپێناو فرەچەشن کردنى سەرچاوەکانى داهات و پڕکردنەوەى پێداویستى ناوخۆ و رەخساندنى دەرفەتى کار، وتیشى: لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، هه‌مو كارێكمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار له‌ رێگه‌ی ئه‌م كه‌رته‌وه‌ بڕه‌خسێنن و هه‌موو كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانیش لاببەین.


هەواڵی زیاتر