نوسینگەی رۆژنامەوانیی, مستەفا سەید قادر: هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست بە ناوی ئێمەوە بڵاوکراوەتەوە
12/03/2022
نوسینگەی رۆژنامەوانیی, مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: لە هەندێ میدیا و سۆشیالمیدیای ئاڕاستەکراوەوە، هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاستییان بە ناوی ئێمەوە بڵاوکردوەتەوە، گوایە "بەڵێنمان داوە، هەتا تەمەنی چوارساڵی کابینەی نۆیەم لە حکومەت نەکشێینەوە"، هەمو لایەک دڵنیا ئەکەینەوە، ئەو هەواڵە ناڕاست و هەڵبەستراوە.
رونکردنەوەیەکی پێویست:
لە هەندێ میدیا و سۆشیال میدیای ئاڕاستەکراوەوە، هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاستییان بە ناوی ئێمەوە بڵاوکردوەتەوە، گوایە "بەڵێنمان داوە، هەتا تەمەنی چوارساڵی کابینەی نۆیەم لە حکومەت نەکشێینەوە".
لە رێی ئەم رونکردنەوەیەوە هەمو لایەک ئاگادار و دڵنیا ئەکەینەوە، ئەو هەواڵە ناڕاست و هەڵبەستراوە.
نوسینگەی رۆژنامەوانیی
مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٢ی ٣ی ٢٠٢٢