بزوتنەوەى گۆڕان لە هەڵەبجە:دوای 34 ساڵ، دانیشتوانی هەڵەبجە داوای خزمەتگوزاری و ئاوەدانی دەکەن و بەرپرسانیش بەڵێنی بێ کردار دەدەن ​

15/03/2022

 

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: دوای 34 ساڵ تێپەڕبون بەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە، تائێستا دانیشتوانەکەی داوای خزمەتگوزاری و ئاوەدانی لە حکومەتی هەرێم دەکەن و بەرپرسانیش ساڵانە لەم یادەدا بەڵێنی بێ کردار بە هەڵەبجەییەکان دەدەن.

بە بۆنەی (34)ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەوە، ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە "بەداخەوە دوای 34ساڵ بەسەر تێپەڕبونی ئەم یادەدا ئێستاش داوای خزمەتگوزاری و ئاوەدانی لە حکومەتی هەرێم ئەکەن داوای گەڕانەوەی منداڵە ونبوەکانیان و چارەسەری بریندارەکانیان ئەکەن جێگای شەرمە بۆ کاربەدەستانی ئەم هەرێمە نەیانتوانیوە قەرەبوی قوربانیدانی خەڵکی ئەم شارە بکەنەوە لە هەموو یادەکانیش لە 16/3 بەڵێنی نوێ تر ئەدەن بێ ئەوەی شەرم بکەن نەک تەنها بۆ شاری هەڵەبجە، بەڵکو ناوچەکانی تری کوردستان بە گەرمیانیشەوە کە خاوەنی 182 هەزار ئەنفالە".


دەقی راگەیەندراوەکە:

جەماوەری کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
هاوشاریانی قوربانیدەری پارێزگای هەڵەبجه

بەبۆنەی تێپەڕ بونی 34ساڵ بەسەر کارەساتی بۆردومان کردنی شاری هەڵەبجەو شارەزور و هەورامان سەری ڕێز بۆ شەهیدان و قوربانیانی ئەم شارە دا ئەنەوێن و داواکارین جێگای شەهیدان فیردەوس بێت و ئەو بریندارانەش تائێستا بەدەم ئازارە کانی بەرکەوتیان بەو چەکە کوشندە یە ئەناڵێن هیوای چاک بونەوەو تەندروست باشیان بۆ دەخوازین.

بەداخەوە دوای 34ساڵ بەسەر تێپەڕ بونی ئەم یادە دا ئێستاش داوای خزمەت گوزاری و ئاوەدانی لە حکومەتی هەرێم ئەکەن، داوای گەڕانەوەی منداڵە ون بوە کانیان و چارەسەری بریندارە کانیان ئەکەن جێگای شەرمە بۆ کاربەدەستانی ئەم هەرێمە نەیانتوانیوە قەرەبوی قوربانیدانی خەڵکی ئەم شارە بکەنەوە لە هەموو یادەکانیش لە 16/3بەڵێنی نوێ تر ئەدەن بێ ئەوەی  شەرم بکەن نەک تەنها بۆ شاری هەڵەبجە، بەڵکو ناوچەکانی تری کوردستان بە گەرمیانیشەوە کە خاوەنی 182 هەزار ئەنفالە بۆ بنەماڵە شەهیدکانیش وەک پێویست خزمەتیان نەکردوە ساڵ بەساڵ دۆخی ئەم هەرێمە خراپ تر ئەکەن و ئێستا لەدوای ئەو هەموو ساڵە تێر نەخواردنیان لەگەندەڵی و دزی هەوڵی زەق کردنەوەی دوو ئیدارەی و دەستگرتن بەسەر گومرگ وبیرە نەوت و پارەی بانقەکاندا ئەگرن و قۆرخکاری لە هەموو جومگەکانی داهاتو وەبەرهێناندا دەکەن  و وڵاتیشیان بەرەڵا کردوە بۆ تەراتێنی وڵاتانی بێگانە و بەویستی خۆ یان چارەنوسی گەلە کەمان ئەبەستنەوە بە ئەجیندای وڵاتان و ئەمانکەنە لایەنگری لایەک و کوردوستان ئەکەن گۆرپانی شەری یەکلا کردنەوەی ململانێی ووڵاتان،  بەداخەوە کاربەدەستان کارێکی وایان کردوە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە ئینتمایان بۆهیچ پیرۆزیەک نەمێنێت وەک ئەوەی ڕۆژانە ئەیبینین بەشێوەکی بەرچاو لەمیدیاو سۆشیال میدیا هاوڵا تیان لەنادادی ئەمانە ئاوات بۆ بەعس و سەدام دیکتاتۆری پێشوو ئەخوازن تەمەنای نەمانی ئەم دەستەڵاتە خۆماڵیە ئەکەن لە کاتێکا ئەو هەموو قوربانیەی لە ڕۆڵە کانی ئەم گەلە بۆ دراوە بەکەس و کاری و منداڵی قوربانیانی  ئەنفال و کیمیابارانیشە.
بۆیە داوا لە خەڵکی کوردستان و کەسو کاری سەربەرزی شەهیدان و هاوڵاتیان ئەم شارە ئەکەین ئەو بۆنەو یادانە یادی ئەوان و قوربانیان ئەوانن پێویستە ئینتیمایان بۆیان کاڵ نەبێتەوە بەپیرۆزی رایگرن و یادی بکەنەوە بەشێوەی میلی و دور لە چالاکی حیزبی و حکومی ئەو مەراسیمانەی دەزگا ئیداریەکان بۆ یان رێکئەخەن بۆ ئەوەی کەمێک ئارەقەی شەرمەزاری بسڕن لەبەردەم مەزاری پیرۆزی شەهیداندا.

درود بۆ گیانى پاکی شەهیدان

بزوتنەوەی گۆڕان
ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجە



هەواڵی زیاتر