وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی: ئەوپەڕی توانامان دەخەینەگەڕ بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت
24/03/2022
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەردانی خانەی بێ
سەرپەرشتان دەكات و لە ژیان و گرفت و پێداویستییەكانیان دەكۆڵێتەوە.
كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
لەبارەی سەردانەكانی چەند رۆژی رابردویەوە بە سایتی (گۆڕان)ی راگەیاند: ئەم رۆژە
پشوانەم بە دەرفەت زانی بۆ سەردانیكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت و كچانی خانەی بێ
سەرپەرشتان بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربون لە رەوشی ژیانیان گوێبیستی داواكاری و
پێداویستی خانەكانیان.
وتیشی: ئەوپەڕی توانا و هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ
دابینكردنی ژیانێكی شایستەو شەرەفمەندانە بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت و سەرجەم ئەو
توێژانەی پەیوەستن بە وەزارەتمانەوە