رونکردنەوەیەک لە تیمی حکومی بزوتنەوەی گۆڕان
07/04/2022
تیمی حکومی بزوتنەوەی گۆڕان لە رونکردنەوەیەکدا ئەو زانیاریانە رەت دەکاتەوە کە سایتى درەو میدیا لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەیەکى لەگەڵ سەرۆکى حکومەت بڵاوى کردوەتەوە.
دەقى: رونکردنەوەیەک لە تیمی حکومی بزوتنەوەی گۆڕان
سایتێک بەناوی درەو میدیا راپۆرتێکی لەسەر کۆبونەوەیەکی تیمی حکومی گۆڕان لە دامەزراوەکانی هەرێم لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکومەت بڵاوکردوەتەوە کە ناوەڕۆکەکەی سەرلەبەری درۆ و زانیاری دروستکراوە.