جەنگى ئۆکرانیا لێکەوتە و سیناریۆکانى
16/04/2022
جەنگى ئۆکرانیا لێکەوتە و سیناریۆکانى؛ نوێترین
توێژینەوەى ژورى توێژینەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕانە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆى
ئەوەى پاش
جەنگی دوەمی جیهانی، یەکەم جارە جەنگێکی لەم شێوەیە لە نزیک سنورەکانی ئەورپادا ڕودەدات،
ناوچەکەو جیهان لەئێستادا روبەڕوی پرسی ناسەقامگیر و سیاسی و ئابوری و سەربازی بوەتەوە
و هێرش و بەرگریکردنیش بۆ هەریەک لەم وڵاتانە پاڵنەر و پرسی جدی و هۆکاری خۆی هەیە،
دیارترینیان بە بۆچونێکی ڕیالیستی، پەیوەندیدارە بەپرسی ئاسایش و سەقامگیرى و
بەرژەوەندی سیاسی هەریەک لە وڵاتانی زلهێزی جیهان و وڵاتانی ناوچەکە.
لە
دەستپێکى توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ لەرێگەی ئەم لێکۆڵینەوەیەوە هەوڵدەدەین ئەم
پرسە وەک بابەتێکی زانستی سیاسی و نێودەوڵەتی شرۆڤە بکەین، دواتر هۆکار و لێکەوتەو
سیناریۆکانی جەنگەکەو پێشبینی ئایندەی پەیوەدنییەکانی روسیاو ئۆکرانیا، بخەینە بەر
باس و لێکۆڵینەوە.
لە توێژینەوەکەدا هاتوە؛ جەنگی دەسپێشخەرانەی ئۆکرانیا
بابەتێکی گرێدراوی دنیای ئاسایشی نێودەوڵەتیە، خوێندنەوەی دوو دنیا بینی جیاواز بۆ
نیەت و هاوکاری دوو لایەنی نێودەوڵەتیە، بۆ بارودۆخ و پرسە جیاوازەکان. جێگیر
کردنی هێزی ناتۆ لە وڵاتانی خۆرئاوای ئەوروپا، روسیا دوچاری مەترسی دوبارەکردنەوەی
مێژو بۆ سیستمە سیاسیەکەی تۆخ دەکاتەوە، لە ڕوانگەی ڕۆژئاوایەکان هەستانەوەی
هێزێکی وەک ڕوسیا، بە سەرچاوەی گرفتی ئایدۆلۆژی و ئابوری و سیاسی بۆ سەر پرۆژەکانی
ئەوان لێک دەدرێتەوە، بۆیە هاوکاری کردنی ئۆکرانیا و یەکێتی ڕۆژئاوایەکان و سزای
ئابوری ڕوسیا وەک باشترین بژرادە لێک دەدەنەوە لە ئێستادا. بۆ ڕوسیاش نزیک
کردنەوەی جەنگ و ناسەقامگیرکردنی ئەوروپا و هێرشکاری بۆ سەر ئۆکرانیا وەک باشترین
بژاردە دادەنرێت بۆ ئەو حاڵەتە نەخوازرو چاوەڕوانکراوانەی کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە
لە ئایندەدا.
هەروەک تێیدا هاتوە؛ گەرچی لەئێستادا سیناریۆی چارەسەری دیپلۆماسی
ئەگەرێکی کراوەیە، بەڵام دیار نیە، ئەم سیناریۆیەش بەتەواوی بەکوێ دەگات و بەردەوامبونی
جەنگەکە هێشتا ئەگەرێکی کراوە و بەردەوامە، لەم نێوەندەدا سەرخان و ژێرخانی
ئۆکرانیا هاوشانی زیانی گیانی و مادییەکان، زەرەرمەندی سەرەکی دەبێت، لەبەرامبەردا
زیانە گیانی و مادییەکانی روسیاش لەجەنگەکەدا بەردەوام دەبن، بەهۆی بەردەوامی
سزاکانی رۆژئاواشەوە، ئابوری روسیا دوچاری پاشەکشە و زیانی زیاتر دەبێت.
بۆ خوێندنەوەى دەقى توێژینەوەکە:
کلیک لێرە بکە