فەرهەنگ خالید: دواى کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانمان لە پارێزگاى هەڵەبجە، سایلۆیه‌كى (40) هه‌زار تۆنیی گه‌نم و ناوچەى پیشەسازى خۆراک لە هەڵەبجە دروست دەکەین
28/04/2022
بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى بارزگانى
و پیشەسازى رایدەگەیەنێت؛ دواى پشوەکانى جەژنى رەمەزان لەگەڵ کردنەوەی
بەڕێوەبەرایەتییەکانمان لە پارێزگاى هەڵەبجە، سایلۆیه‌ك بە قەبارەى عه‌مباركردنی (40)
هه‌زار تۆن گه‌نم له‌و پارێزگایە دەخەینە بوارى جێبەجێکردنەوە، لە ئایندەیەکى نزیکیشدا
ناوچەى پیشەسازى خۆراک لە هەڵەبجە دروست دەکەین.
فەرهەنگ خالید، بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لەبارەى دواین رێکارەکانى کردنەوەى
بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە وەزارەتەکەیان لە پارێزگاى هەڵەبجە دواى هاتنەوەى رەزامەندى
ئەنجومەنى وەزیران، بە سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند: ساڵانێكی زۆره و لەدواى بە
پارێزگا بونییەوە، چه‌ندینجار داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی ئەنجومه‌نی وه‌زیران كردوه
ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانەى لە پارێزگاکانى دیکەى هەرێمدا هەن رێگه‌یان پێبدرێت
لە پارێزگاى هەڵەبجەش بکرێنەوە، به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێستا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه
و فه‌رمانمان ده‌ركردوه به‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه بۆ نمونه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پیشه‌سازی، كۆمپانیاكانی هه‌ڵه‌بجه، لەگەڵ
بەڕێوەبەرایەتییەکانى بازرگانی كه بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌كانی هاوڵاتیان گرنگی زۆریان
هه‌یه و دواى ئەوە پێویست ناكات بۆ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پارێزگای سلێمانی
و ئەمەش له‌ڕوی دروستبونی ژێرخانی ئیداری گرنگی زۆری هه‌یه.
لەبارەى وادەى کردنەوەى بەڕێوەبەرایەتیەکان،
فەرهەنگ خالید دەڵێت: هه‌یكه‌لی ئیداریمان بۆ ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى
پیشەسازى ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه، به‌هه‌مان شێوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی
دیكه‌ی پارێزگاكه هه‌یكه‌له‌كه‌مان ئاماده‌كردوه دوای پشوەکانى جه‌ژنی ره‌مه‌زانی
پیرۆز ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی
ده‌رببڕیت بۆ دامه‌زراندنی به‌شێك له گه‌نجان و هاوڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه بەپێى پسپۆڕ
و شاره‌زایی و تایبه‌تیمه‌ندی ئه‌وه‌ی ئێمه داوامان كردوه".
بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تی
بازرگانی و پیشه‌سازی ئەوەش دەخاتەڕو؛ بۆ خزمەتى زیاترى خەڵکى هەڵەبجە و جوتیارانى
سنورەکە، له ساڵی (٢٠١٤)ەوە بڕیاریان هەیە بۆ دروستكردنی سایلۆیه‌ك له‌و پارێزگایە
و زه‌وییه‌كه‌ی بۆ دابینكراوه، به‌ڵام به‌هۆی قەیرانى داراییەوە کارەکە وەستا، "خۆشبه‌ختانه
ئه‌مساڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بە دروستکردنى سایلۆکە
بۆ عه‌مباركردنی (40) هه‌زار تۆنی گه‌نم له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ناوچه‌ی ده‌ره
شیش دروستبكرێت و ئه‌مه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ پارێزگاكه كه راسته‌وخۆ جوتیاره‌كان
گه‌نمه‌كانیان بده‌ن به سایلۆكه‌ی هه‌ڵه‌بجه ".
وتیشى: به‌هه‌مان شێوه وه‌زاره‌تی
بازرگانی و پیشەسازى پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه به‌ناوی ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك،
خۆشبه‌ختانه ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر
دراوه و هه‌وڵده‌ده‌ین بە زوترین كات بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئەو دو
پڕۆژەیەش زۆر گرنگ و ستراتیژین بۆ هەڵەبجە و دەمانەوێت لە رێگەیانەوە خزمەت بە
خەڵکى پارێزگاکە بکەین.