جێگرى سەرۆکى هەرێم: یەکڕیزی لایەنەکان بە ئامانجی گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان و باشکردنی موچە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر
23/05/2022
جێگری سەرۆکى
هەرێمى کوردستان جەخت لە هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و گرنگیی هەماهەنگی و یەکڕیزی
لایەنەکان دەکاتەوە بە ئامانجی گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان و باشکردنی موچە و دەستەبەرکردنی
ژیانێکی سەقامگیر بۆ هاوڵاتیان.
پێشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ دوشەمە ٢٣/٥/٢٠٢٢، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا
لەگەڵ ئەتێلا تۆت، کونسوڵی گشتی هەنگاریا لەهەرێمی کوردستان، تاوتوێى بارودۆخی سیاسی
و ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتە سیاسیەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر
و بەغدایان کرد.
لە
دیدارەکەدا، مستەفا سەید قادر جەختی لە هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و گرنگیی هەماهەنگی
و یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان کردەوە، بە ئامانجی گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان و
باشکردنی موچە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ هاوڵاتیانی کوردستان.
هەردولا
خوازیاربون پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا بەرفراوانتربکرێت و هەماهەنگی
و هاوکاری زیاتر لە زۆربەی سێکتەرەکان پەرەی پێبدرێت، جێگری سەرۆک سوپاسی گەلی هەنگارییای
کرد، بۆ هاوکاری و یارمەتی بەردەوامیان لە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە و کردنەوەی راهێنان
و مەشق و کەرەستەی جەنگی لە شەڕی روبەڕوبونەوەی داعشدا.