ئاوات شێخ جەناب: هەوڵەکانمان خستوەتەگەڕ بۆئەوەى لە کەمترین ماوەدا موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن

31/05/2022


وزیرى دارایى و ئابوری رایدەگەیەنێت؛ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکانەوە هەوڵەکانمان خستوەتەگەڕ و بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن .

بەپێى راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى ، ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات جەناب نوری لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ دو تاينتواتچ بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و سێث پاچ سەرۆکی یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، دوا پێشهاتەکان و گۆڕانکارییەکانیان لە دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم تاوتوێکردوە و وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەى بەوەکردوە کە لەسەرەتای ساڵی 2013 وە حکومەتی ناوەندی عێراق گەمارۆیەکی ئابووری بەسەر هەرێمی کوردستان سەپاندووە "بەڵام دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەو پێش چوونی چاکسازی سەرتاسەری".

بەپێى راگەیەندراوەکە، لەوەڵامى پرسیارێکى شاندەکەدا لەبارەى بەرەوپێشچونى کاروبارەکانى وەزارەتەکە، وەزیری دارایی و ئابوری ئاشکراى کردوە؛ بەهەمو ئاستەنگەکانەوە هەوڵی تەواومان داوە بە کەمکردنەوەی ڕۆتین و بە ئەلیکترونی کردنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سەر بەوەزارەتمان، و "لە دواهەمین هەوڵماندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن".


هەواڵی زیاتر